تەندروستی هەرێم؛ توشبوون و مردن بە كۆرۆنا زیادی كردووە

دوا نوێکردنەوە: 2021-05-10 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 829 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 1142 كەسیش چاكبوونەتەوە و تەنها 10 حاڵەتی مردن هەبووە . وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 7585 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 183 كەس و سلێمانی 259 كەس و لە گەرمیان 51 كەس و دهۆك 328 كەس و هەڵەبجە 8 كەس تووشی كۆرۆنا بوون. ئاشكراشی كردووە، كە 1142 كەس چاكبوونەوە و 10 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە، كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتە 4118 كەس.      

The post  تەندروستی هەرێم؛ توشبوون و مردن بە كۆرۆنا زیادی كردووە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.